بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بەهۆی تێکچوونی ڕێڕەوی زێراب لە نزیک مەدرەسەی سەرەتایی سەڵمان فارسی، بۆنێکی زۆر پیس ئەو گەڕەکەی بەتەواوەتی تەنیوە و ژیانی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە بەتەواوەتی تووشی گرفت بووە.
بەپێی ئەو هەواڵە، سەرەڕای چەندین جار بەدواداچوونی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە و سەردانیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕژیم، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە لایەن هیچ دام و دەزگایەکی خزمەتگوزاریەکەوە وڵامی داخوازی ئەو هاووڵاتییانە نەدراوەتەوە و کێشەکەیان بۆ چارەسەر ناکرێت. بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، دانیشتووانی ئەو گەڕەکە پاش بێ هیوا بوون لە دام و دەزگاکانی خزمەتگوزاری، بەو مەبەستە سێ جار سەردانی شۆرای شاری پاوەیان کردووە و لە لایەن ئەوانیشەوە هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە نەگیراوەتەبەر.