دۆزینەوەی تەرمی یەکێک لە سێ کۆڵبەرە ونبووەکەی سەر سنوورەکانی تورکییە

تەرمی “بارزان میهەنی” یەکێک لە سێ کۆڵبەرە ونبووەکەی سەر سنوورەکانی تورکییە پاش زیاتر لە سەد ڕۆژ دۆزرایەوە.

میهنی

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە، ئەمڕۆ ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی تەرمی یەکێک لە سێ کۆڵبەرە ونبووەکەی سەر سنوورەکانی تورکییە بە ناوی “بارزان میهەنی” کوڕی شۆکەت خەڵکی ئاوایی “باوان” سەر بەناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە ئاوایی “گوڵشەم” لە ناو خاکی توورکییەدا دۆزراوەتەوە.