نوام چۆمسکی: ئێمە لە مەترسیدارترین خاڵی مێژووی مرۆڤایەتی نزیک دەبینەوە

پرۆفیسۆری ئەمریکی، کە ئێستا تەمەنی ٩٣ ساڵە، دەربارەی کارەساتی کەش و هەوا و هەڕەشەی جەنگی ئەتۆمی دەدوێت

Screenshot 2022 06 05 154415

جۆرج ئیتۆن

لە ئینگلیزییەوە: سارا عەزیز گەردی

کاتێک چۆمسکی تەمەنی دە ساڵان بوو، بۆ یەکەم جار ڕووبەڕووی مەترسی دەستدرێژی دەرەکی بووەوە. “یەکەم وتار کە بۆ ڕۆژنامەی قوتابخانەی سەرەتایی نووسیم دەربارەی کەوتنی بەرشلۆنە بوو لە ساڵی ١٩٣٩، کە لە کاتی پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لەگەڵ ئەمە باسی کرد. کە نەخشەسازی “هەوری دڕی فاشیزم“ی لە هەموو جیهاندا نەخشاند. بە گاڵتەوە گوتی: “من لەو کاتەوە بیر و ڕای خۆمم نەگۆڕیوە، تەنیا خراپتر بووە“

بەهۆی قەیرانی کەش و هەوا و هەڕەشەی شەڕی ئەتۆمی، چۆمسکی پێی وتم” ئێمە لە مەترسیدارترین خاڵی مێژووی مرۆڤایەتی نزیک دەبینەوە……ئێمە ئێستا ڕووبەڕووی دیمەنی لەناوچوونی ژیانی  ڕێکخراوی مرۆڤ لەسەر زەوی دەبینەوە.

لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا، ئەو توێژەرێکە کە لەسەر ئاستی جیهاندا زۆرترین جار نووسینەکانی وەکو سەرچاوە بەکار هێنراون, چۆمسکی دەتواندرێت لە دوورکەوتنەوی لە فەزای گشتی ببەخشرێت. بەڵام لە سەردەمێکی قەیرانی هەمیشەییدا، ئەو ڕەوشتی ڕادیکالی گەنجی پاراستووە – زیاتر سەرقاڵە بە لەناوچوونی جیهان نەوەک خۆی.

ئەو ڕیکلامێکی زیندووە بۆ وتەکەی دیلان تۆماس، “نەرم مەبە بەرامبەر ئەو شەوە خۆشە“، یان بۆ ئەوەی چۆمسکی بە  بیردۆزی پاسکیل ناوی دەبات: ئەگەر بە خێرایی بڕۆیت، ناکەویت.

بۆنەی گفتووگۆکەمان بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی دابڕانە (چیرۆنیکڵس ئۆف دیسنت)، کۆمەڵێک چاوپێکەوتنی نێوان چۆمسکی و ڕۆژنامەنووسە ڕادیکاڵەکەی دەیڤد بارسامیان لە ساڵی ١٩٨٤ بۆ ١٩٩٦ بەڵام پشتبەستەکە جەنگی ئۆکرانیایە – بابەتێکە کە چۆمسکی بە دڵنیایەوە قسەی زۆری لەسەر ھەیە.

ئەو وتی“بۆ ئۆکراینا زۆر سەختە“.  وەک زۆرێک لە جوولەکەکان، چۆمسکی پەیوەندیەکی خێزانی بە ناوچەکەوە هەیە: باوکی لە ئۆکرانیای ئێستا لەدایک بووە و لە ساڵی 1913 کۆچی کردووە بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی لە خزمەتی سوپای تزارییەکان دوور بکەوێتەوە، دایکیشی لە بیلاڕووس لەدایک بووە.

چۆمسکی کە زۆرجار لەلایەن ڕەخنەگرانەوە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کە ئیدانەی ھیچ کام لە حکومەتێکی دژەخۆرئاوایی ناکات، بە ناتەندروستی ئیدانەی “دەستدرێژیی تاوانکاری” ڤلادیمیر پوتین دەکات 

بەڵام ئەوەشی وت: بۆچی ئەو کارەی کردووە؟ دوو ڕێگا هەیە بۆ سەیرکردنی ئەم پرسیارە. ڕێگایەک، شێوازی مۆدیل لە ڕۆژئاوا، ئەوەیە کە سەلەی مێشکە هەڵپێچاوەکەی پۆتین بپڵێنێت و هەوڵ بدات ئەوەی لە دەروونی قووڵی ئەودا ڕوودەدات دیاری بکرێت.

“ڕێگاکەی تر ئەوەیە کە سەیری ڕاستییەکان بکەین: بۆ نموونە لە مانگی ئەیلولی 2021 ئەمریکا لێدوانێکی سیاسی بەهێزی پێشکەش کرد و داوای هاوکاری سەربازیی زیاتری کرد لەگەڵ ئۆکرانیا و ناردنی چەکی سەربازی پێشکەوتووی زیاتر، پەرەپێدانی هەموو بەشێک لە پرۆگرامی چوونی ئۆکراینا بۆ ناو ناتۆ، ئێمە نازانین کامە ڕاستە. ئەوەی ئێمە دەیزانین ئەوەیە کە ئۆکرانیا زیاتر وێران دەبێت. وە لەوانەیە ئێمە بگەین بە کۆتایی جەنگی ناوکی ئەگەر بەدوای ئەو دەرفەتانەدا نەچین کە هەیە بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆ.

چۆن وەڵامی ئەو دەمەقاڵێیە دەداتەوە کە گەورەترین ترسی پۆتین لە لایەن ناتۆوە دەورە نادرێت بەڵکو بریتیە لە بڵاوبوونەوەی دێموکراسی لیبراڵ لە ئۆکرانیا و “نزیکی دەرەوەی ڕووسیا“؟ 

پۆتین بە هەمان شێوەی ئێمە پەیوەندی بە دیموکراسییەوە هەیە. ئەگەر بتوانرێت بۆ چەند خولەکێک لە بڵقی پروپاگەندەکە دەربهێنرێت، ئەمریکا تۆمارێکی زۆری هەیە لە بنبڕکردن و تێکشکاندنی دیموکراسیدا ئایا پێویستە باسی بکەم؟ ئێران لە ساڵی 1953، گواتیمالا لە ساڵی 1954، چیلی لە ساڵی 1973، وە زیاتریش. بەڵام وابڕیارە ئێمە ئێستا شەرەف و ستایشی پابەندبوونە گەورەکەی واشنتۆن بکەین بە سەروەری و دیموکراسیەوە. ئەوەی لە مێژوودا ڕوویدا گرنگ نییە. ئەوە بۆ کەسانی ترە.

ئەی چی دەربارەی فراوانبوونی ناتۆ؟ بەڵێنێکی ڕوون و ئاشکرا هەبوو لە لایەن [وەزیری دەرەوەی ئەمریکا] جەیمس بەیکەر و سەرۆک جۆرج بۆش بۆ گۆرباچێڤ کە ئەگەر ڕازی بوو کە ڕێگە بە ئەڵمانیایەکی یەکگرتوو بدات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ناتۆوە بکات، ئەوا ئەمریکا دڵنیای دەکاتەوە کە هیچ جووڵەیەکی یەک ئینچ بۆ ڕۆژهەڵات نابێت. ئێستا مامەڵەیەکی باشی درۆکردن هەیە دەربارەی ئەمە.” 

چۆمسکی کە لە ساڵی 1990 تێبینی کرد کە “ئەگەر یاساکانی نۆرنبێرگ جێبەجێ بکرایە، ئەوا هەموو سەرۆکێکی ئەمریکای دوای جەنگ لە سێدارە دەدران“، مەبەستی لە جۆ بایدن بوو لە قسەکانیدا.

ئەو دەربارەی لێدوانەکەی ئەم دواییەی بایدن دەربارەی  سەرۆکی ڕووسیا کە گوتی “ناتوانێت لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە” گوتی: “بە دڵنیاییەوە حەقە کە تووڕەیی ئەخلاقی بەرامبەر بە کردەوەکانی پوتین لە ئۆکرانیا هەبێت” بەڵام پێشکەوتنی زیاتر بەدەست دەھێندرێت کاتێک  تووڕەیی ئەخلاقی دەربارەی دڵڕەقییەکانی تر پیشانبدرێت….لە ئەفغانستان،  ملیۆنان کەس ڕووبەڕووی برسیەتی دەبنەوە. بۆچی؟ خواردن لە بازاڕەکاندا هەیە بەڵام ئەو کەسانەی پارەیەکی کەمیان هەیە دەبێت سەیری منداڵەکانیان بکەن لە برسێتییداچونکە ناتوانن بچن بۆ بازاڕ بۆ کڕینی خۆراک. بۆچی؟ چونکە ئەمریکا بە پاڵپشتی بەریتانیا پارەی ئەفغانستانی لە بانکەکانی نیویۆرک پاراستووە و ئازادیان ناکات.

ئیھانەی چۆمسکی بۆ دووڕوویی و دژ بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕوونتر دەبێت بۆ هەرکەسێک کە یەکێک لە کتێب و نامیلکەکانی خوێندبێتەوە (یەکەم کاری سیاسی خۆی، هێزی ئەمەریکا و مەندرینەکانی نوێ، کە لە ساڵی 1969دا بڵاو کرایەوە، باسی شکستی ئەمریکای لە ڤێتنام دەکرد).

بەڵام ئەو ئێستا بە جۆشە کاتێک باس لە ئەگەری گەڕانەوەی دۆناڵد ترامپ و قەیرانی کەش و هەوا دەکات:

من ئەوەندە پیرم کە لە سەرەتای 1930یەکان بیرم بێت.وە بیرەوەرییەکانی دێنەوە یاد  “دەربارەی یەکێک لە بیرەوەرییە لەبیرنەکراوەکانی وتی “بیرم دێت گوێم لە قسەکانی هیتلەر دەگرت لە رادیۆ من لە وشەکان تێنەدەگەیشتم، تەمەنم شەش ساڵان بوو. بەڵام من لە میزاجەکە تێگەیشتم. ترسێنەر بوو. کاتێکیش سەیری یەکێک لە کۆبوونەوەکانی ترەمپ دەکەیت کە بە مێشکتدا دێت، ڕووبەڕووی ھەمان شت دەبینەوە“

هەرچەندە خۆی وەک ئەنارکۆ–سەندیکالێست یان سۆسیالیستێکی ئازادیخواز دەناسێنێت، بەڵام چۆمسکی ئاشکرای کرد کە لە ڕابردوودا دەنگی داوە بە کۆمارییەکان (“بتەوێت یان نا، ئەوان حزبێکی ڕەسەن بوون“). بەڵام ئێستا، ئەوان یاخیبوویەکی زۆر مەترسیدارن.

“بەهۆی دەمارگیریی ترامپەوە، بنکەی پارتی کۆمارییەکان گۆڕانی کەش و هەوا بە کێشەیەکی جدی نازانێت. ئەوە فەرمانی مردنە بۆ ھەموو بونەوەرەکان.”

ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو جۆرە هەڕەشە وجودییانە، ڕەنگە جێی سەرسوڕمان نەبێت کە چۆمسکی وەک ڕۆشنبیرێکی ناڕازی دەمێنێتەوە – وەک یەکێک لە پاڵەوانەکانی، بێرتراند ڕاسڵ (کە بۆ 97 ساڵ ژیاوە و پەیڕەوی ھەمان سیاسەت و فەلسەفەیە). بەڵام ئەو هەر چەند کاتژمێرێک لە ڕۆژێکدا بە وەڵامدانەوەی ئیمەیلەکانی ھەوادارانی و ڕەخنەگران بەسەر دەبات و بابەتی زمانەوانی لە زانکۆی ئاریزۆنا دەڵێتەوە، ئەو ویلایەتەی کە لەگەڵ ژنی دووەمی ڤالێریا واسەرمان، وەرگێڕێکی بەڕازیلی تیایدا دەژی.

———-

چۆمسکی هێشتا سەرقاڵی سیاسەتی بەریتانیایە. ئەو بە منی گوت: “برێکست هەڵەیەکی زۆر گەورە بوو، مانای ئەوەیە کە بەریتانیا ناچار دەکرێت زیاتر بەرەو ژێردەستەیی ئەمریکا بشکێتەوە” وابزانم ئەمە کارەساتێکە، مانای چیە بۆ پارتی پارێزگاران؟ وا بیردەکەمەوە کە ئەوان دەتوانن خۆیانی لێ ڕزگار بکەن، ئەوان کارێکی باشیان کردووە لە درۆکردن دەربارەی زۆر شت و دوورکەوتنەوە لێی.

دەربارەی کێیر ستارمەر بە ریسواکرنێکەوەئاماژەی بەوەکرد: “ئەو پارتی کرێکاران دەگەڕێنێتەوە بۆ لایەنێک کە بە پشتبەستنەوە ملکەچی دەسەڵات بێت، کە دەبێتە تاچەر لایت بە شێوازی تۆنی بلێر و ئەوە ڕیشەکانی هیچ یەک لە ئەمریکا یان هەر کەسێک لە بەریتانیا کە گرنگ بێت نافەوتێنێت” 

ئەنتۆنیۆ گرامشی مارکسیستی ئیتاڵی ئامۆژگاری ڕادیکاڵەکانی کرد بەوەی کە “ڕەشبینی عەقڵ و گەشبینی بە ویست” بپارێزن. لە کۆتایی گفتوگۆکەمان پرسیارم لە چۆمسکی کرد، چ شتێک هیوای پێدەبەخشێت؟

“گەنجێکی زۆر، لەناوچوونی یاخیبوون لە ئینگلتەرا، گەنجان خۆیان تەرخان کردووە بۆ هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بەم کارەساتە. یاخیبوونی مەدەنی – ئەمە گاڵتە نییە، من بۆ زۆربەی ژیانم لەگەڵی تێوەگلاوم. من ئێستا زۆر پیرم بۆ ئەوە (چۆمسکی بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1967 بە تۆمەتی ناڕەزایی دژی جەنگی ڤێتنام دەستگیرکرا و لە زیندان ژوورێکی ھاوبەشی لەگەڵ نۆرمان مەیلەر ھەبوو)… ئەوە خۆش نیە کە فڕێ بدرێیتە زیندان و لێیت بدرێت، بەڵام ئەوان دەیانەوێت و ئامادەن ئەنجامی بدەن.

“گەنجێکی زۆر هەن کە بە ڕاستی لە هەڵسوکەوتی نەوەی پێشووتر بێزارن و خۆیان تەرخانکردووە بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن ئەم شێتییە بوەستێنن پێش ئەوەی هەموومان لەناوببات، ئەمە هیوایەکە بۆ داهاتوو.”