کوژران و بریندار بوونی 2 کۆڵبەر لە 10ڕۆژی سەرەتای ساڵی 1401

کوژران و بریندار بوونی 2 کۆڵبەر لە 10ڕۆژی سەرەتای ساڵی 1401

10رۆژە

بە گوێرەی ئەو ئامار و پێوانەی کە “کۆڵبەر نیوز” کۆی کردووەتەوە ڕۆژی شەممە 2ی خاکەلیوەی 1401 کۆڵبەرێکی تەمەن 30 ساڵەی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی “مەولان خزری” لەسەر سنووری هەنگەژاڵی بانە کەوتووتە بەر تەقەی فیشەکی هێزەکانی سەر سنووری رژیم و بەسەختی بریندار بوو.

هەروەها لە ڕۆژی هەینی 5ی خاکەلێوەی 1401 کۆڵبەرێکی تەمەن 25ساڵە بەناوی “ڕۆستەم خزری” خەڵکی شنۆ کەوتە بەر دەستڕێژی فیشەکی هیزەکانی ڕژیم لە سەر سنووری بانە و گیانی لەدەست دا.

جێگای ئاماژەی کە “ڕۆستەم خزری” خاوەنی ژن بوو و سەرپەرەستی دایک و برا بچووکەکەی خۆی دەکرد.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ساڵی 1400 کۆی گشتی 225 کۆڵبەر و کاسبکار لە ناوچە سەر سنووریەکان و ڕێگاکانی نیوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان یا بە هۆی تەقەی هیزەکانی ڕژیم، سەرما و بەفر، چوونە سەر مین و کەوتنە خوارێ لە بەرزایی کوژراو یا بریندار بوون.