گیان لەدەستدانی منداڵێک و خنکانی لاوێک لە شاری دێهلۆڕان و مەهاباد

گیان لەدەستدانی منداڵێک و خنکانی لاوێک لە شاری دێهلۆڕان و مەهاباد

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، کاژێر 12 و 38 خولەکی ڕۆژی ڕابردوو لاوێکی 18 ساڵ تەمەن بەهۆی مەلە کردن لە ئاوی پارکێک لە دەوروبەری شاری دێهلۆڕان خنکا و لە شاری مەهابادیش ڕۆژی ڕابردوو منداڵێکی 4 ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی “سەلیم ساغوڵ” بەهۆی کەوتنە ژێر چەرخی تراکتۆرێک دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

بەپێ ئەو هەواڵە، ڕووداوەکەی گوندی “سەلیم ساغول” لە کاتی سامپاشی زەوی کەشاوەرزی ڕوویداوە و منداڵەکەیش دەستبەجێ لە دوای ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە. لە ڕووداوەکەی شاری دێهلۆڕانیش لەدوای ئاگادار کردنەوەی لایەنی پێوەندیدار ئەو لاوە ١٥ ساڵ تەمەنە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە توانراوە دڵ و سیەکانی زیندوو بکرێته‌وه‌ و ژیانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ و دواتر به‌مه‌به‌ستی چاودێری زیاتری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی شاری دێهلۆڕان کراوە.