کوژرانی کۆڵبەریەک و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە لە سنووری بانە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی یەکشەممە 18ی مانگی گوڵان، ئۆتۆمبێلیکی هەڵگری کۆڵبەران لە جادەی هەنگەژاڵەی بانە بە هوێ ڕاوەدوونانه‌وه‌، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران وەرگەڕا و لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستدا و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

kolbar baneh

بەپێی ئامارەکان لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی، رووداوی هاتووچۆ و هه‌روه‌ها بە هوێ ڕاوەدوونانیانەوە 6 کۆڵبەر کوژراون و لانی کەم 54 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.