نادیاربوونی چارەنووسی سێ کۆڵبەری ون بوو لە بەرزاییەکانی مەرگەوەری ورمێ

نادیاربوونی چارەنووسی سێ کۆڵبەری ون بوو لە بەرزاییەکانی مەرگەوەری ورمێ

mrgwr

ڕۆژی پێنجشەممە 11ی مانگی خاکەلێوە، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئەسعەد سەیدانی فەرد“، “بەهلوول سەیدانی فەرد” و “بارزان میهەنی” خەڵکی گوندی “باوان“ی سەر بە ناوچه‌ی مەرگەوەری ورمێ، لە نیوەڕۆی پێنجشەممە 23ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوەوە، لە بەفر و بۆرانگه‌رده‌نه‌ی“بنار” بێسەرو شوێن بوون، پاش تێپەڕینی 78 ڕۆژ هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرلە بەیانی ئەوڕۆ گرووپێک لە خه‌لكی خۆبه‌خش بەرەو بەرزاییەکانی “بنار“وەڕێکەوتوون و بە بێ دۆزینەوەی هیچ ئاسەوارێک لەو سێ ون بووە گەڕاونەتەوە.جێی بیرهێنانەوەیە کە، هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی بۆ دۆزینەوەی ئەم کۆڵبەرانە یارمەتی خەڵکیان نەداوە.