نزیک بە ٣٠ ئەسپی کاسبکاران لە پیرانشار گیرا

هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم بە هاوکاری چەکدارانی سپای ترۆریستی پاسدران لە پیرانشار دەستیان بە سەر نزیک بە ٣٠ ئەسبی کاسبکاران گرت.

kasbkaran

بە پێ ڕاپۆرتەکان رۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ، هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم بە هاوکاری چەکدارانی سپای ترۆریستی پاسدران لە پیرانشار بە بڕیاری جێگیری دادستانی شاری پیرانشار دەستیان بە سەر نزیک بە ٣٠ ئەسپی کاسبکاران گرت و هەرەها ٧ تەوێلەی ئەم کاسبکارانەی پلۆمپ کردووە.

هەروەها ئەو ڕاپۆرتانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هێزانە هەڕشەیان لە خاوەن ئەسپەکان کردووە کە لە ئەگەری بەدواچوون بۆ ئەم ئەسپانە لەگەڵ دەسبەسەڕ کردن بەڕەوروو دەبنەوە.