برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

بەپێی هەواڵی کۆڵبەر نیوز، ڕۆژی هەینی ٢ی مانگی گوڵان، کۆڵبەرێکی بە ناوی “مەیسەم شەفیعی” خەڵکی “کۆزەران“ی سەر بە شاری کرماشان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

k065 1

بەپێی ئەو هەواڵە، ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا قولاپەی پێی شکاوە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یه‌كێك له‌ ناوەندێکی دەرمانیه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ کراوە. جێگای ئاماژەیە به‌پێی ئاماری بڵاوكراوه‌ له‌ لایه‌ن كاناڵی تێلێگرامی كۆڵبه‌ر نیوز، لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بە گشتی 43 کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی ڕژیم کوژراو و بریندار بوونە.

در دفاع از شریفه محمدی