بەرپرسی پەیوەندیەکان و زانیاری پارێزگای ئازەربایەجانی ڕۆژئاوا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، 500 گوندی سەر بە ئەو پارێزگا تۆڕی ئینتەرنێتیان نییە و بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە پێوستیان به 850 میلیارد تمەنه.
بەپێی زیانیاریەکان، لە ماوەی دەستپێکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم مەدرەسەکانی ئێران بەو بۆنەوە داخران و وانەی منداڵان بە ئهپڵیكهیشێنی ناسراو بە شاد دەوترایەوە، لەم پێوەندەدا سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی بنەماڵەی بەشێکی زۆر لە خوێندکارانی ئەو گوندانەی کە لە خزمەتگوزای ئینتەرنێت بێبەش بوون، لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە هیچ هەنگاوێک به مهبهستی چارەسەری ئەو کێشەیە نەگیرایە بەر و خوێندنی منداڵان بە تەواوەتی پەکی کەوتبوو.