له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ڕژیم له شاری كامیاران سزای 400 ڕۆژ به‌ندكرانی به‌سه‌ر چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د میرزا ڕه‌حمانی”، “سیروان قۆربانی”، “ئامانج قۆربانی” و “بۆرهان كه‌مانگه‌ر” به بیانووی به‌شداری كردن له مه‌راسیمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “حه‌یده‌ر قۆبانی”دا سه‌پاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان دادگای ڕژیم له شاری كامیاران سزای 91 رۆژ زیندانی ته‌عزیری به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌سه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌و چوار هاووڵاتییه سه‌پاندووه. شایانی باسه كه “حه‌یده‌ر قۆربانی” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و خه‌ڵكی كامیاران، ڕۆژی 28ی مانگی سه‌رماوه‌زی 1400ی هه‌تاوی له زیندانی ناوه‌ندی سنه له سێداره درا و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه و ڕێوه‌ڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی بوو به كۆبوونه‌ویه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دژی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به سه‌دان كه‌س تێیدا به‌شدارییان كرد.