تاڵانكردنی دارستانه‌كانی “کرندی غەرب” لەلایەن ده‌ستوو په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕژیم
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشەممە 3ی مانگی خاکەلێوە، ده‌ستووپه‌یوه‌ندییه‌كانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی “میانتەنگی” سه‌ر به شاری “کرندی غەرب“، ده‌ستیان داوه‌ته تاڵانكردنی دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌یان تێكداوه.
ماوه‌یه‌كه لە ناوچە جیاجیاكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دارەکان له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمه بنبڕ دەکرێن و سەرەڕای بەدواداچوونی هاووڵاتییان، هیچ ناوەندێکی پێوەندیدار، بەرپرسایەتی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە لە ئەستۆ ناگرێت و هیچ ناوه‌ندێكی ئه‌منیش ڕێگری له‌و كه‌سانه نه‌كردووه.