ڕزگار کردنی گیانی کۆچەریەک لە لایەن ئەندامانی گرووپێکی شاخەوانی

ڕزگار کردنی گیانی کۆچەریەک لە لایەن ئەندامانی گرووپێکی شاخەوانی

kochari

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، ڕۆژی ڕابردوو کۆچەریەک بەهۆی ڕووداوی بەربوونەوە لە یەکێک لە شاخەکانی شاری دهلۆڕان بەسەختی بریندار بووە و پاش هەشت کاژێر لە لایەن تیمێکی شاخەوانی و بەهاوکاری تیمەکانی فریاکەوتن توانراوە گیانی ڕزگار بکرێت.

یەکێک لە شاخەوانەکانی ئەو گرووپە ڕایگەیاند، بەهۆی سەختی ڕێگای شاخی “سیاه کوه” لە شاری دهلۆڕان و تاریکی کەش و هەوا، گرفتێکی زۆر بۆ ڕزگار کردنی گیانی ئەو کۆچەریە هەبووە و لە ئاکامدا پاش هەشت کاژێر هەوڵ و تەقالای ئەو تیمە توانراوە گیانی ئەو هاووڵاتییە کە بەسەختی بریندار بووە ڕزگار بکرێت و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە بکرێت.