له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجۆمه‌نی “سه‌وزی چیا“ی مه‌ریوان و لایه‌نگرانی سرووشت له هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه‌پارێزانه ده‌ورووبه‌ری گۆمی زرێباریان له زبڵ و خاشاك پاككرده‌وه.
![پاككردنه‌وه‌ی ده‌ورووبه‌ری گۆمی زرێبار له لایه‌ن ئه‌نجۆمه‌نی “سه‌وزی چیا”ی مه‌ریوان 1 k043](https://kolbarnews.com/wp-content/uploads/2022/04/k043.jpg)
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه، له‌گه‌ڵ هاتنی به‌هار ده‌یان جۆر مه‌ل و بوونه‌وه‌ری كۆچبه‌ر ڕوو له‌و ناوچه‌یه ده‌كات و هه‌بوونی زبڵ و پلاستیك ژیانیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نجۆمه‌نی “سه‌وزی چیا“، ڕێكخراوی پاراستنی ژینگه و شاره‌داری ده‌بێت سازوكارێك بۆ پاراستنی گۆمی زرێبار دابمه‌زرێنن و له ڕژانی ئاو وئاوه‌ڕووی شار و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ر بۆ ناو ئه‌و ده‌ریاچه‌یه ڕێگری كه‌ن.