نەخۆشکەوتنی 283 کەس لە شاری ئیلام بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین

نەخۆشکەوتنی 283 کەس لە شاری ئیلام بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین

xol

ڕۆژی ڕابردوو بەرپرسێکی ناوەندە دەرمانیەکانی شاری ئیلام ڕایگەیاند، 283 هاووڵاتیی بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین لەو ئۆستانەدا باری تەندرووستیان تێکچووە و سەردانی ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارەیان کردووە.

هەر لەو پێوەندەدا بنەماڵەی بەشێک لە خوێندکارانی شاری مێهرانی سەر بە ئیلام، لە ناڕەزایەتی بە دانەخستنی مەدرەسەکان و چوونی منداڵەکانیان بەو کەش و هەوا ناتەندرووستە بۆ مەدرەسەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا ناڕەزایەتیان دەربڕیوە. جێگای ئاماژەیە بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینە لە ماوەی 48 کاژێری ڕابردوو سەرجەم ناوەندە دەرمانیەکانی شاری ئیلام لە حاڵەتی ئامادە باشیدا بەسەریان بردووە.