ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی تاكسی و دانیشتووانی شاری کرماشان له ئاست گران كردنی نرخه‌كان
![ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی تاكسی و دانیشتووانی شاری کرماشان له ئاست گران كردنی نرخه‌كان 1 تاکسی](https://kolbarnews.com/wp-content/uploads/2022/04/رانندگان-تاکسی.jpg)
به پێی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی تاكه‌سیڕانی کرماشان بڕیاره له ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌وه نرخی كرایه‌ی تاكسی و ئۆتۆبووس تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاوو به‌رز بێته‌وه به‌ڵام شۆفێرانی تاكسی و ئۆتۆبووس له‌و شاره ڕایانگه‌یاند: خه‌ڵكی ئه‌و شاره زۆربه‌یتان هه‌ژارن و توانای په‌رداخت كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یان نییه.
به پێی زانیارییه‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی ئێران نرخی تاكسی، میترۆ و ئۆتۆبووس به ڕێژه‌ی له سه‌دا ٢٥ گران بووه و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا شاره‌داری كرماشان و ئیداره‌ی تاكسیڕانی بڕیاری گران كردنی ٣٦ له سه‌دی نرخی تاكسی و ئۆتۆبووسیان له‌و شاره داوه و خه‌ڵكی كرماشان له ئاست ئه‌و بڕیاره زۆر ناڕازیین و ده‌ڵێن: داهاتی مانگانه‌یان ئه‌وه‌نده نییه كه به‌شێكی زۆری بۆ هه‌زینه‌ی هاتووچۆ ته‌رخان كه‌ن.