داخستنی بەشێک لە نانەواخانەکانی شاری ماکۆ به‌ بڕیاری ئەندامێکی شۆرای ئەو شارە

داخستنی بەشێک لە نانەواخانەکانی شاری ماکۆ به‌ بڕیاری ئەندامێکی شۆرای ئەو شارە

nanwa maku

ڕۆژی ڕابردوو ئەندامێکی شورای شاری ماکو فەرمانی داوە بە بیانووی ئەوەی کە کۆلێرە وەبیرهێنەری نانی بەیانییە و وەکوو سیمبۆلێکی لێهاتووە، لە مانگی ڕەمەزاندا نابێت ببرژێت و بەو شێوەیە کرێکارانی چەندین نانەواخانەی بێکار کردووە.

هەر لەم پێوەندییەدا دادستانی گشتیی ئێران ڕایگەیاندووە لەگەڵ ئەو کەسانە بە ڕۆژوو نابن و لە بەر چاوی خەڵکی نانێک یا قۆمێک ئاو بخۆنەوە، زۆر بە توندی بەرەوڕوو دەبینەوە و هەموو هێزە ئینتیزامییەکانیش لە ئامادەباشی دان. ئەم فەرمانانە لە حاڵێکدا دەرکراون کە خەڵکی ئێران لە تەنگاوێکی سەیری بژێوی ژیاندان و تێچووی ژیانیان پێ دابین ناکرێت.

در دفاع از شریفه محمدی