بێ سەر و شوێن بوونی سێ کۆڵبەر بۆ ماوەی ١١٠ ڕۆژ لە بەرزاییەکانی مەرگەوەڕی ورمێ

ڕۆژی سێ شەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بۆ چەندەیەمین جار گرووپێکی فریاکەوتنی خەڵکیی ڕەوانەی بەرزاییەکانی بێنار بوون کە بەداخەوە دواجار بە بێ‌دۆزینەوەی هیچ سەر و شوێنێک لە وونبووەکان گەڕانەوە.

5456lkjjkh

سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئەسعەد سەیدانی فەرد” کوڕی ڕەحیم، خاوەنی خێزان و باوکی سێ منداڵ، “بێهلول سەیدانی فرد” کوڕی کەریم، خاوەن خێزان و باوکی سێ منداڵ و “بارزان میهەنی” کوڕی شەوکەت خەڵکی ئاوایی “باوان” سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە ئێوارەی پێنجشەممەی ٢٣ی بەفرانباری ساڵی پارەوە، لەناو بەفر و بۆرانی دۆڵی “بنار”دا بێ سەر و شوێن بوون و لەگەڵ تێپەڕبوونی ١١٠ ڕۆژ بەسەر ئەم ڕووداوەدا هیچ هەواڵێک لەسەر بارودۆخیان لەبەردەستدا نییە.

شایەنی وەبیر هێنانەوەیە کە، هێزە چەکدارەکانی ئێران و هێزەکانی هیلالی ئەحمەڕ تا ئێستاشی لەگەڵدابێ هیچ یارمەتییەکی خەڵکیان نەداوە بۆ دۆزینەوەی ئەم کۆڵبەرانە، لەگەڵ ئەوەشدا کە قەرار وابوو هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بە یارمەتی هێلی‌کۆپتەر دەست بە گەڕان بکەن بەڵام تا ئەم ساتەش ئەم کارەیان نەکردووە و تەنانەت فەرمانداری ورمێ هەڕەشەی لە خەڵک کردووە کە پێش بە گەڕانی ئەوانیش دەگرێ و لە ئەگەری بەردەوام بوونی خەڵک لە گەڕان ئەوە ئیزنی تەقەی ڕاستەوخۆ بە هێزە سنوورییەکان دراوە.