بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لاو لە سنوورەکانی نەوسوود

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لاو بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی نەوسوود

kolbaru

بە پێی هەواڵە گەیشتووەکان، سەر لە بەیانی شەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئاوایی “هانە گەڕمەڵە” سەر بە شارۆچکەی نەوسوود بە ناوی “فەرزاد نەجیبی” لە کاتی کۆڵبەریدا بە هۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە نیزامییەکانی سەر سنوور بریندار کراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی بە دەست کۆڵبەرنیوز گەیشتووە، “فەرزاد نەجیبی” لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و بە هۆیەوە لاقی بریندار بووە.
شایەنی باسە کە ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی “قۆدس” لە شاری پاوە.

در دفاع از شریفه محمدی