داواکاریى چالاکانى شاری سنە بۆ ئازادیى سەرجەم دەستبەسەرکراوانی نەورۆز

داواکاریى چالاکانى شاری سنە بۆ ئازادیى سەرجەم دەستبەسەرکراوانی نەورۆز

نوروز

بەشێک لە چالاکانى سیاسى و مەدەنى و فەرهەنگیی شاری سنە، بە بڵاوکردنەوەى بەیاننامەیەک، خوازیارى ئازادکردنى سەرجەم دەستبەسەرکراوانى ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆزى ئەم ساڵ بوون.

چالاکانی شاری سنە لە بەشێک لەو بەیاننامەدا ئاماژەیان بەوە داوە کە هەڵسوکەوتی توند و پێچەوانەى یاسا و مافی مرۆڤی هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژانى سەرەتاى ساڵى نوێدا، شادى بنەماڵەى دەستبەسەرکراوانی، بۆ خەم و دڵگرانى گۆڕا و شەپۆلێک نیگەرانى لە سنە و شارەکانى دیکەى ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست کردووە. لە درێژەدا چالاکانی شاری سنە ڕایانگەیاندووە، ئێمە وەک کۆمەڵێک لە چالاکانى سیاسى و مەدەنى و فەرهەنگى، ، داوا لە ناوەندە بەرپرسەکانى تایبەت لەم پرسە دەکەین، ئەو گیراوانە به‌ خێرایی ئازاد كه‌ن.

در دفاع از شریفه محمدی