ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی شاری مەریوان بەهۆی گرانی کرێ ماڵ
بەپێی هەواڵی گەییشتوو، بەشێک لە هاووڵاتییانی شاری مەریوان کە لە ئێستادا لە ماڵی کرێ ژیان بەسەر دەبەن، ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی نەبوون و گرانی کرێی ماڵ بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونیان نامهیهكی ناڕەزایەتیان له تۆڕهكۆمهڵایهتیهكان بڵاو كردهوه.
ئەو هاووڵاتییانە ڕایانگەیاندووە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو له كاتێكدا کرێی ماڵ و دووکان لە شاری مەریوان چەند بهرامبهر بووەتەوە کە داهاتی ئەوان لەچاو هەڵاوسان و ئەو گرانیە زیادی نەکردووە، سەرەڕای ئەم کێشەیە بەشێک لە خاوەن ماڵەکان بۆ قازانجی زیاتر ماڵەکانیان بە هاووڵاتییانی ئهو شاره کرێ نادەن و وەکوو شوێنی مانەوە بۆ گهشتیارانیان داناوه، ئەمەش بووەتە هۆی دەست نەکەوتنی ماڵی کرێ بۆ دانیشتووانی ئەو شارە و تووشی گرفتیانی كردووهتهوه