بانگهێشتی چوار چالاكوانی ژن به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزای به‌ندكران
چوار چالاكوانی بواری مافه‌كانی ژنان به ناوه‌كانی “ناهید شه‌قاقی”، “ئه‌كره‌م نه‌سیریان”، “مریه‌م مه‌حه‌ممه‌دی” و ” ئه‌سرین دركاله”، به‌پێی بانگهێشتنامه‌یه‌ك كه بۆیان نێردرابوو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزای زیندانی كرانه‌كانیان بۆ به‌شی جێبه‌جێ كردنی سزاكانی دادسه‌رای ئه‌وین بانگهێشت كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م چالاكانه پێشتر له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی 98ی هه‌تاوی له لایه‌ن لقی 26ی دادگای ئینقلابی شاری تاران به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر “ئیمان ئه‌فشاری” هه‌ر یه‌كه‌یان به تۆمه‌تی “ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی به‌مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی وڵات” به 3 ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی ” بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕۆپاگه‌نده له دژی ڕژیم” به شه‌ش مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “نه‌بوونی پۆششی ئیسلامی” 8 مانگ سزای به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو كه دواتر به كه‌مكردنه‌وه‌ی 9 مانگ له سزاكانیان هه‌ر كامه‌یان به دوو ساڵ و سێ مانگ به‌ندكران مه‌حكووم كرابوون.