لەناوچوونی بەشێکی زۆر هەنگەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لەناوچوونی بەشێکی زۆر هەنگەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

heng

بەپێی هەواڵی گەییشتوو، کۆمەڵێک لە هەنگدارانی شارەکانی میاندوئاو، سیوەدین، بۆکان و گوندەکانی شاری مەهاباد بە تۆمار کردنی چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە مردنی هەنگەکانیان ناڕەزایەتی خۆیان لە ئاست بەکار هێنانی سامێکی تایبەت لە لایەن کەشاوەرزانەوە دەربڕی.

هەر لەم پێوەندەدا بەڕێوبەری جیهادی کەشاورزی شاری مەهاباد لەجیاتی کۆ کردنەوەی ئەو سامە لە بازاڕەکاندا و ڕێگری کردن لە کوشتنی زیاتر هەنگەکان، بە تەنیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە بەکار هێنانی سامی “فیپرۆنیل” لەبەر ئەوەی ساڵی پار کێشەیەکی هاوشێوەی بۆ هەنگدارانی شارەکانی کوردستان ناوەتەوە قەدەغەیە و داوای کردووە بەکار نەهێنرێت.

در دفاع از شریفه محمدی