برینداركردنی خۆێندكارێكی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر له لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له نزیك گوندی “باوان“ی سه‌ر به ناوچه‌ی “كۆزه‌ران” هاووڵاتییه‌كی خۆێندكاریان به ناوی “ئیحسان بینایی” داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله و ناوبراویان به سه‌ختی بریندار كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، “ئیحسان بینایی” ته‌مه‌نی 24 ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌ئیس“ی سه‌ر به شاری ڕه‌وانسه‌ره كه به هۆی ده‌سترێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، به‌سه‌ختی بریندار بووه و ئێستا له‌به‌شی “ئای.سی.ی‌و“ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرماشان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، سكاڵاكانیان دژی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بێ‌ئاكام ماوه‌ته‌وه و میدیاكانی ڕژیمیش بێده‌نگیان له سه‌ر ئه‌و تاوانه هه‌ڵبژاردووه.