بڕینی بەربڵاوی داربیەکانی ڕێگای سەقز بۆ مەریوان
![بڕینی بەربڵاوی داربیەکانی ڕێگای سەقز بۆ مەریوان 1 dar saqqez](https://kolbarnews.com/wp-content/uploads/2022/03/dar-saqqez.jpg)
بەپێی هەواڵی گەییشتوو، دیاردەی بڕینی داربیەکانی ناوچەیە سەرشیو لە چەند مانگ لەمەوبەر دەستی پێکردووە و لە قەراغ ڕووباری سەرشیو لە نزیک گوندەکانی بەستام و کانعمەت چی داری بیی هەبووە بەشەو بڕاوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە، شەوانە بە مەشاری بەنزینی ئەو دارانە بڕاوەتەوە و دواتر بەمەبەستی فرۆشتن ڕەوانەی شارەکانی میاندووئاو و مەراغە کراوە. جێگای ئاماژەیە ڕێگای سەقز بۆ مەریوان بەهۆی سرووشتی جوان و دڵڕفێنەکەی ناوبانگێکی تایبەتی هەیە و سەرنجی گەشتیارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە، بەڵام لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەهۆی بڕینی ئەو دارانە و تێکدانی سرووشت و ژینگەی ئەو ناوچەیە زیانێکی زۆر بەر سرووشتی ناوچەکە کەوتووە.