قەیرانی کەم ئاوی و مەترسی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ لە ماوەی ساڵانی داهاتوو

Urmia1

دەریاچەی ورمێ لە کاتێکدا کە دەبێت 32 میلیارد مەتری سێ جا ئاوی لە خۆ گرتبێت، بەڵام لە ئێستادا تەنیا 3 میلیارد و 20 میلیۆن مەتری سێ جا ئاوی لە خۆ گرتووە و ئەم دۆخەش دەرخەری کەمتەرخەمی بەرپرسانی ناوەندی زیندووکردنەوەی دەریاچەی ورمێ لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوو نیشان ئەدات.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئێستادا ئاوی دەریاچەی ورمێ لە چاو ساڵی ڕابردوو 2 میلیارد و 200 مەتری سێ جا کەمی کردووە ئەمەش لە کاتێدا ڕوویداوە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بڕی 15 هەزار میلیارد تمەن بوودجە بۆ زیندوو کردنەوەی ئەو دەریاچەیە تەرخان کراوە و دیار نییە ئەو بڕە پارەیە لە کوێدا خەرج و تاڵان کراوە. لەم پێوەندەدا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بڕیار دراوە 150 میلیۆن مەتری سێ جا ئاو لە بەندئاوی بۆکان، 15 میلیۆن مەتری سێ جا لە بەندئاوی شاری چایی، 30 میلیۆن لە بەندئاوی شاری مەهاباد و 4 میلیۆن لە بەندئاوی دریک لە شاری سەڵماس هەتا کۆتایی مانگی خاکەلێوە بەمەبەستی ڕێگری کردن لە وشکبوونی ئەو دەریاچەیە بەڕێ بکرێت و ئەمەش لە کاتێکدایە کە خودی ئەو ناوچانەش کە ئەو ئاوەی لێ دەگوازرێتەوە لە گەڵ قەیرانی کەم ئاوی دەست و پەنجە نەرم دەکەن.

در دفاع از شریفه محمدی