كۆژران و بریندابوونی شه‌ش هاووڵاتی له‌ ڕووداوی هاتووچۆی پیرانشار- ته‌مه‌رچین

كۆژران و بریندابوونی شه‌ش هاووڵاتی له‌ ڕووداوی هاتووچۆی پیرانشار- ته‌مه‌رچین

tamrchin

به‌ پێی هه‌واڵێكه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه،‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8 ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌ هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پراید له‌ سه‌ر ڕێگای پیرانشار به‌ ته‌مه‌رچین دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی ئاماری ناوه‌نده‌كانی پۆلیسی هاتووچۆ له‌ ئێران، له‌ ماوه‌ی 8 ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م 520 كه‌س له‌ ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ جاده‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌و ڕێژه‌یه‌ ئاستێكی زۆر مه‌ترسیداره‌. خراپی ڕێگه‌ و بانه‌كان، ناستانداردبوونی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ، ئامووزشی دواكه‌وتوو و نه‌بوونی ئیمه‌نی ڕۆحی و ڕه‌وانی، هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قۆربانیانه‌ له‌ ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ‌ی ‌ئێراندا.

در دفاع از شریفه محمدی