درێژه‌ی له ناوبردنی دارستانه‌كانی مه‌ریوان له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمه‌وه
![درێژه‌ی له ناوبردنی دارستانه‌كانی مه‌ریوان له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمه‌وه 1 qate derakhtan marivan](https://kolbarnews.com/wp-content/uploads/2022/04/qate-derakhtan-marivan.jpg)
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌شاری مه‌ریوانه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ماڵی خاكه‌لێوه هاووڵاتیان باس له بڕێنی دار به‌ڕووه‌كانی گو‌ندی “بیلوێ“ی مه‌ریوان ده‌كه‌ن و داوا له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ژینگه و سرووشتی كوردستان بێنه سه‌رخه‌ت و پێش به‌و كاولكارییانه بگرن.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و كاره‌ساته له گو‌ندی “بیلوێ“ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان و له پشت كارگه‌ی “دانه‌وێڵه” ڕوویداوه و ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه و پێشتریش خه‌ڵكی مه‌ریوان چه‌ندین ڕاپۆرتی هاوشێوه‌یان بڵاوكردبوو و ڕایانگه‌یاندبوو كه كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌و تاوانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌ره‌ڕای سكاڵای و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خه‌ڵك هیچ ناوه‌ندێكی ئه‌منییه‌تی پێشی به‌و كاولكارییه نه‌گرتووه.